هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هاتوین جوهدو ماندوبونەكانتان بنرخێنین كە هەردەم ئامادەیی قوربانیدان بوون

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هاتوین جوهدو ماندوبونەكانتان بنرخێنین كە هەردەم ئامادەیی قوربانیدان بوون

ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە 17-11-2021 لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری بادینان، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان قەزای زاخۆی بەسەر كردەوەو لەچەند دیدارێكدا لەگەڵ رێكخستنەكان و كادیرانی مەڵبەندی 13ـی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و رایگەیاند كە زاخۆ پێویستی بە خزمەتی زیاترە و مێژوو و قوربانی دانی شایەدی ئەوەبوو زووتر ببا بە ئیدارەیەكی سەربەخۆ، هەروەها لەنزیكەوە دەست خۆشی و پیرۆزبایی كرد لە ئەم سەركەوتنەی كە لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا یەكگرتوو بەدەستیان هێنا.


ئەمینداری گشتی بۆ كادیرانی یەكگرتوو لەزاخۆ تەئكیدی كردەوە كە نوێنەرانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران داكۆكی لە ماف و داخوازیەكانی گەلی كوردستان دەكەن و هەردەم نوێنەری راستەقینە دەبن، هەروەها تەئكیدی كردەوە كەیەكگرتووەكان خزمەتگوزارو دڵسۆزی گەل و نیشتمانی خۆیان دەبن، لەرەهەندی پەروەردەیی و چاكسازی كۆمەلگەیی
هەروەها ووتیشی: هاتوین جوهدو ماندوبونەكانتان بنرخێنین كە هەردەم ئامادەیی تێكۆشان و چاكسازی و قوربانی دان بوون... یەكگرتوو شانازی دەكات بە سەركەوتنەكانی لە دەڤەری بادینان بە فەزڵی خوای گەورە و جوهد و ماندووبوونی رێكخستنە سەربەرزەكەی دەزانی..