لەمیانەی سەردانیكردن و بەسەركردنەوەی دەڤەری گەرمیان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پینج شەممە بەرواری 29/12/2016 مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مەلبەندەكانی گەرمیانی كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی كرد.
لەدیدارەكەی لەگەڵ مەڵبەندەكانی كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: لە هەرێمێكی پڕ لە كێشە ئیسلامیەكان كەمترین كیشەیان هەبووە لە نێوانیاندا بە بەراورد بە لایەنەكانی تر و لە زۆربەی پێشهات و روداوەكانیش یەك دەنگ یەك هەڵوێست بوین.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بە هەولی سەرجەم لایەن و رێكخراو كەسایەتیە ئیسلامیەكان كرد لە پێناو یەك هەڵوێستی و كاری هاوبەش و پرۆژەی هاوبەش و وتی هەنگاوی باش نراوە و كوبونەوە هەوڵەكانیش بەردەوامن.
لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسان و ئەندامانی مەلبەندەكانی كەلاری كۆمەلی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵیان بەرانبەر بە سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەربڕی و راشیانگەیاند لە دەڤەری گەرمیان هەماهەنگی زور باش هەیە لەنێوان كادران و ئەندامانی هەرسێ لایەنە ئیسلامیەكە.
س ب