هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سورین لەسەر پشتگیری لەداوا ڕەواكانی هاوڵاتیان

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: سورین لەسەر پشتگیری لەداوا ڕەواكانی هاوڵاتیان

 

لەمیانەی سەردانی كردن و بەسەركردنەوەی لقی دە ربەندیخانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە ئەمڕۆ پینج شەممە بەرواری 29/12/2016 ئەنجامیدا، مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند : جێگای شانازیە كە دەستمان لە ڕشتنی خوێنی خەڵك و نان بڕین و قوتی خەڵك و دابەش كردنی خاكی میلەتدا نەبووە .


لەبەشێكی تری وتەكەیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو روونی كردەوە كه دروست بوونی ئەم بارودۆخە دەستی ئێمەی تیادا نیەو ئەوەی ئێمە دەبێ بیكەین بەردەوام بونمانە لەنێوەند گیری بۆ ئاسایی كردنەوی بارودۆخەكە و دڵنیاشین هیچ كات زوڵم و ستەم بەردەوامی نەبووە و پێویستە یەكگرتووەكان بە ئاگابن لەوەی تاچەندە لەكاتی تاقی كردنەوەكاندا ناخلیسكێن و لە سەر ڕێبازەكەیانن و عزەتی نەفسیان بەرزە .


هەر لە كۆبونەوەكەدا لە گەڵ ئەندامان و رێخستنەكانی یەكگرتوو لە دەربەندیخان ئەمینداری گشتی تەئكیدی كردوە بارودۆخی كوردستان بارودۆخێكی ئاڵۆزە و بێحورمەت كردنی هەڵبژاردن كارێكی خراپە و هەر لە سەرە تاوە باوەرمان بەچەك نەبوەو هەڵبژاردنمان بە ڕێگەیەكی دروست زانیوە بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات ، سورین لەسەر پشتگیری داوا ڕەواكانی هاوڵاتیان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی جێگەی ئاماژە پێدانە مامۆستا سەمیر سەلیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ژمارەیەك لە راوێژكارانی ئەمینداری گشتی هاورێیەتی سەردانەكەی ئەمینداری گشتی دەكەن بۆ ئەو دەڤەرە.

 

 

 

 

س ب