دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 28/12/2016 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی د. سه‌لاحه‌دین بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسانی یه‌كگرتوو له ناوچه‌ی پشده‌ر و بتوێن باره‌گای ناوه‌ندی بانگه‌وازی له قه‌زای ڕانیه كرده‌وه.
له ده‌ست پێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ته‌ئكیدی كرده‌وه زانایان پێشه‌نگی كاروانی یه‌كگرتوون، میلله‌ت ئه‌مڕۆ له هه‌ركات زیاتر تیونووی بواری ڕۆحیه پێویسته زانایان هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئیلاهی به نه‌وه‌ی نوێ.
ئه‌مینداری گشتی وتیشی‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕارنكارییهكان له‌بورای ته‌كنه‌لۆجیادا به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ پێویستی زیاتری به ناسینی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌یه و هیوادارین كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ش ببێته وه‌رچه‌رخانێك له بواری ده‌عوه و بانگه‌وازدا.
س ب