هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی (صلی الله علیه وسلم) كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری مەراسیمی یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی (صلی الله علیه وسلم) كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 18-10-2021 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێك بەشداری مەراسیمی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەربێت) لە مزگەوتی خانەقای مەولانا خالید لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن مامۆستایانی ئاینی و ئامادەبوانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
پیشتر ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامەوە (صلی الله علیه وسلم) بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: مەولودی ئەم سەردارە مەزنە بۆنەیەكی بایەخدارە بۆ هەموو شوێنكەوتو و قوتابیەكی مەدرەسەی مرۆڤ سازی ئیسلام، ئێمەی موسڵمانانی كوردستان و شوێنكەوتوی ئاینی ئیسلام پابەندین بە پەیام و تەعلیماتی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) و شانازی ئەكەین بە ئاینەكەمانەوەو بە مایەی سەربەرزی و پێشكەوتنی دەزانین، هەر لە پەیامەكەی ئەوەوە فەرهەنگ و بەرنامەی پێكەوەژیانی شوێنكەوتەی ئاین و ئاینزاو نەژادو نەتەوەكان فێربوین و پەیڕەومان كردوە.
لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو: ڕاستیەكی تاڵ هەیە دەبێ لەم بۆنە پیرۆزەدا ڕاشكاوانە بیخەینەڕوو بەهیوای چاكسازی و ڕاستكردنەوەی واقعی نامۆ كە ئەویش ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیار نیە شانازی بكەن بە ئاینی گەلەكەیانەوەو بە مێژووی سەروەری گەلەكەمان و ئەو هەمووە مزگەوت و خانەقاو نوێژخوێن و سیما ئیسلامییەی كە 1400 ساڵە بوەتە نیشانەو شوناسی كورد.