هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد
ئەمڕۆ یەك شەممە 10/10/2021، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كردو لەپەیامێكدا داوای لەسەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد بەشداری پرۆسەكە بكەن.
 
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە: بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان یاخود بەشداریكردنی هاوڵاتیان و سوتانی دەنگەكانیان ئەوە خزمەت بە خودی هاوڵاتیان ناكات و لەبەرژەوەندی كاندیدانی هێزەكانی دەسەڵاتە.
 
هەروەهاجەختیكردەوە: هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوەختەیەو بۆئەوەیە بە دەنگدانی هاوڵاتیان و هەڵبژاردنی كەسانی شیاو بۆ ئەنجومەنەكە كۆتایی بە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات بهێندرێت.