هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەو هاوكارو قوتابیانی د.عبدالحميد القضاة‌ دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەو هاوكارو قوتابیانی د.عبدالحميد القضاة‌ دەكات
مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەو هاوكارو قوتابیانی زانای گەورەی وڵاتی ئوردن و خەمخۆری گەنجان و پەروەرشیاری مەزن د.عبدالحميد القضاة‌ دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: لە هاوكارو قوتابیەكانی كوردستانی داواكارم ڕێبازی زانستیانەو خەمخۆرانەی دكتۆری ئازیز بەرنەدەن و خەمی گەنجانی خۆمان هەڵگرن.
 
 
دەقی پرسەنامەكە:
 
بەدڵێكی ڕازی بەقەدەری خودا، هەواڵی وەفاتی زانای گەورەی وڵاتی ئوردن و خەمخۆری گەنجان و پەروەرشیاری مەزنی لەدڵا شیرین د.عبدالحميد القضاة‌، خەمباری كردین..
ئەم كەڵەپیاوە وێڕای نالەباری حاڵەتی تەندروستی خۆی، سەرپەرشتی رێكخراوێكی جیهانی پەرەپێدان و پاراستنی گەنجانی ئەكرد، كوردستان یەكێك بوو لەشوێنی بایەخی و لقێكی چالاكی لێرە كردەوە.. چەندینجار كۆڕو كۆنفرانس و خولی ڕاهێنانی بەڕێوەدەبرد..
لەخودای میهرەبان داواكارم كە بەهەشتی بەرین بكاتە شوێنی و پاداشتی ماندوبون و كۆششەكانی بداتەوە..
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان پێشكەش ئەكەم بە بنەماڵەی بەڕێزی و گشت براو هاوكارو دۆستانی.. بەتایبەت لە هاوكارو قوتابیەكانی كوردستانی داواكارم ڕێبازی زانستیانەو خەمخۆرانەی دكتۆری ئازیز بەرنەدەن و خەمی گەنجانی خۆمان هەڵگرن ..
انا للە وانا الیە راجعون
براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
29-9-2021