بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی دەكات.
دەقەكەیەتی پەیامی پیرۆزباییەكە:
بەرێز/ د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید. سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بە بۆنەی ساڵیادی یەكێتی یە بەڕێزەكەتانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتن تان ئاراستە دەكەین، لە ئێوەشەوە بۆ مەكتەبی تەنفیزی و سەرجەم زانایانی كوردستان بگات..
خەڵكی ئیسلام پەروەری كوردستان هیوا خوازەو چاوی لەوەیە كە زانایانی قەدرگران و یەكێتی یەكەیان بەردەوام لە پێشەوەی داكۆكی و رووبەروبونەوەی گشت هەڕەشەو ئاڵنگاریەكانی ڕێگەی شناسی ئاینی و ئەخلاقی میللەتەكەماندا بن ..
جارێكی تر ئەم ساڵیادەداتان پیرۆز بێت ..
براتان/
صلاح الدین محمد بهاء الدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
21/9/2021