هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

یەكگرتوو و یەكێتی دۆخی هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

یەكگرتوو و یەكێتی دۆخی هەرێم و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیكرد لە بەڕێز باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیشكرایەوە لەسەر یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كە پێویستیەكی بنچینەییەو پێویستیشە ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، چونكە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان زۆر خێراو لەناكاو ڕوودەدەن بۆیە پێویستە كورد بەرچاو ڕون بێت لەئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتوودا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.