دوای ئەوه‌ی لەھۆلی یانەی سلێمانی لەیاری یەکلای کەرەوەدا یانه‌ی په‌یام توانی لەیانەی چوارقورنە بەریتەوە بەئەنجامی (سێ گیم بەرامبەر بەسفر) به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له تیپی باله‌ی یانەی وه‌رزشی پەیام دەکات و هیواخوازه لەخولی پلە یەکەکانیش ئەنجامی باش به‌ده‌ست بێنن.
ده‌قی پیرۆزبایی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ یانه‌ی وه‌رزشی په‌یام:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌رێزان / سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی وه‌رزشی په‌یام
السلام علیكم ورحمة الله
پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیمان هه‌یه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستتان هێناوه و سه‌ركه‌وتن بۆ به‌شداری كردن له خولی باله‌ی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق، ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه دڵخۆشمان ده‌كات.
به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی جوانی وه‌رزش كردن له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ..
جارێكی تر پیرۆزتان بێت ...
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان