چواری مانگی حه‌وت ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. ئه‌م بۆنه‌یه به یه‌كێـك له ڕۆژه مێژوویـیه‌كانی ئه‌م وڵاته داده‌نرێت.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌سه‌ربه‌خۆیی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و ڕایگه‌یاند: دروشمەکەی خۆیان وەبیر دێنینەوە کە دەڵێ ( مرۆڤەکان گشت یەکسانن لەمافەکانیاندا)، دەبو پشتگیری سەربەخۆیی گەلان بن بۆ هەمان ماف!
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ٤ ی ته‌مموزە ،رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، لە کاتێکدا پیرۆزبایی لە ئەمریکیەکان ئەکەین بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆییان لە ٤/تەموز/١٧٧٦ و رزگاربونیان لە بەریتانیەکان، دروشمەکەی خۆیان وەبیر دێنینەوە کە دەڵێ (مرۆڤەکان گشت یەکسانن لەمافەکانیاندا) ، دەبو پشتگیری سەربەخۆیی گەلان بن بۆ هەمان ماف!
شایه‌نی باسه له 4 ی مانگی حه‌وتی سـاڵی 1776 دا په‌نجا و شه‌ش پـیاوی ئه‌مريكی جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌یان له به‌ریتانیا مۆركرد.