هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی منداڵان دەكات

ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی منداڵان دەكات
ئەمڕۆ سێ شەممە ١/٦/٢٠٢١، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی منداڵان كردو ڕایگەیاند:" منداڵە چاوگەشەكانی نیشتمانم، رۆژی جیهانیتان لێ پیرۆز بێ".
 
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو:" بەداخەوە ئێمەی باوكانتان زۆر بەهیوامانكردن ، زۆرمان وت و كەممان كرد بۆتان، لەتاو بێ بەرنامەیی وخۆ خۆری و خۆپەرستی نەمانتوانی لەجوغزی ناوو ڕوكەش دەرچین و ناوەرۆك و كەسایەتیتان ئامادەكەین، خودافریاتان كەوێ و بتانپارێزێت، ئەوتان بەسە!!".