پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 31/5/2021 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە بەرێز (غەفور مەخموری) سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لەکۆبونەوەکهدا پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداو دۆخی ناوخۆ قسەی لەبارەوەكرا .
لەبەشێكی تری دیدارەكە زەرورەتی چاكسازی ریشەیی و رێگرتن لە ناشەفافی و گەندەڵی و كۆتایی هێنان بە موچە بڕین و یاریكردن بە قوتی هاوڵاتیان تەئكیدی لێكرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەركی بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و ئەخلاقی خۆمانە خەمی هاوڵاتیان هەڵگرن و بۆ چارەسەری گرفتەكان بكۆشن.