ئه‌مرۆ شه‌ممه 29-5-2021 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوه‌ری پێشوازیان كرد له سەرۆک عەشیرەتی بابۆڵی كه پێكهاتبون له به‌رێزان (حاجی زوبێر حاجی ئیسماعیل شیوه‌ره‌ش بابۆلی و شاندێكی یاوه‌ری ..
له‌دیدارێكدا به‌رێز حاجی زوبێر سوپاسی به‌رێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی كرد بۆ هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی به‌تایبه‌ت له هاوخه‌می بۆ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی سمایل) ، له‌به‌رمبه‌ردا به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو دوای به‌خێرهێنانیان ڕۆلی عه‌شیره‌تی بابۆڵی له‌ئاشته‌وایی به‌گشتی و ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، له‌كۆتاییدا جه‌ختی له توند‌و تۆڵی په‌یوه‌ندی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك كرایه‌وه.