هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت
ئەمڕۆ چوار شەممە 19-5-2021، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت و داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە تۆمار بكەن.
 
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای لەهاوڵاتیان كرد خۆیان لە گومان و دوو دڵی لەسەر ڤاكسینی كۆرۆناو ڤایرۆسەكە بەدوور بگرن و جەختیكردەوە كە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی جیهانیەو پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە بۆیە ناكرێت هاوڵاتیان كەمتەرخەم بن لە ئاست ڤایرۆسەكەداو جارێكی دیكە داوای كردەوە لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسینەكە پێویستە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بگیرێتەبەر.