هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت حزب و حكومەت سود لەتواناكانی لاوان وەربگرن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت حزب و حكومەت سود لەتواناكانی لاوان وەربگرن
لەمیانەی بەسەركردنەوەی ئۆفیسی گشتی سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5-5-2021 لەشاری سلێمانی ئەنجامیدا، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان لە هەمووكات زیاتر پێویستی بەگەڕخستنی تواناو بەهرەكانی لاوان هەیەو دەبێت حزب و حكومەت سود لەتواناكانی لاوان وەربگرن لەبەر ئەوەی لەئێستادا هەرێم بەدەست دەیان كێشەوگرفتی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنێت بەتایبەت لە بواری بەڕێوەبردندا.
 
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە كە بەگەڕخستنی تواناو بەهرەكانی گەنجان بنەمایەكی سەرەكی دەبێت بۆ چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانە بەو مەرجەی بەرپرسان سود لە تواناكانی لاوان وەربگرن.
 
لەكۆتای دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی نوێی ئۆفیسی گشتی سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان كردو هیواخوازبوو كە بەشێوازێكی نوێ خزمەت بە گەنجان و لاوانی هەرێمی كوردستان بكەن.