ئەمڕۆ دوو شهممه 26-11 -2018 لە پەراوێزی کۆنگرەی 32هەمین نێودەوڵەتى بۆیەکبوونى ئیسلامی لە تەهرانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بهرێز مامۆستا سهلاحەدین محهمهد بههائهدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی 11 هەمینی (ئەنجومەنی راوێژی باڵای بێداری ئیسلامی) بەسەرپەرشتی ئەمینداری کۆڕبەندی بێداری ئیسلامی دکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی.
لەم کۆبوونەوەیدا نوێترین رووداو وپێشهاتەکانی گەلانی موسڵمان و گیروگرفتەکانی رێگەی بێداری ئیسلامی لە جیهاندا باسی لێوەکرا.
ئـ . كـ