هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی بۆ بەشداری كۆنگرەیەكی نێودەولەتی سەردانی ئێران دەكات

ئەمینداری گشتی بۆ بەشداری كۆنگرەیەكی نێودەولەتی سەردانی ئێران دەكات

 

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ بەشداری لە "كۆنگرەی نێودەولەتی بۆ یەكێتی ئیسلامی" سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.

 

دوێنێ هەینی بەرواری23\11\2018 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی بەشداری كردن لە ٣٢ ھەمین كۆنگرەی نێودەولەتی بۆ یەكێتی ئیسلامی سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.

 

شایانی باسە كۆنگرەی ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی قودس رێرەوی یەكێتی ئومەتە ئەنجام دەدرێت كە لە چوارچێوەی لێك نزیك كردنەوەی مەزھەبەكاندا دێت كە كۆربەندی جیھانی بۆ لێك نزیك كردنەوەی مەزھەبەكان ساڵانە لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دەدات.