هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: لەسێدارەدانی بکوژانی دکتۆر هۆشیار نەکرێتە قوربانی دۆخی سیاسی و بەڵکو دادگا چۆن بڕیاریداوە جێ بەجێ بکرێت

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: لەسێدارەدانی بکوژانی دکتۆر هۆشیار نەکرێتە قوربانی دۆخی سیاسی و بەڵکو دادگا چۆن بڕیاریداوە جێ بەجێ بکرێت

 

 

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22-11-2018 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمیانەی بەشداری کردنی لە(مهیرەجانی وەفا بۆ شەهید دکتۆر هۆشیار) کە بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهید کردنی (دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل) له‌شاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو ڕایگەیاند شەهید دکتۆر هۆشیار جگە لەقسەی حەق و رٍاستی و پەیامی پەیامبەران هیچ پەیامێکی تری هەڵنەگرتبوو ئێمە شتێکی تر نادۆزینەوە کە هۆکار بێت لەسەری تیرۆر کرابێت . 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: شەهید بوونی دکتۆر هۆشیار و شەهیدانی پێشوش لە پێغەمبەران و پیاوچاکان و چاکەخوازان جگە لەئاوی حەیات بۆ چاکسازان و هەڵگرانی پەیامی خوا.. ئێمە لەرووی عورفیەوە بەدەم ئەو کەیسەوەین چاوەڕٍێیی بەجێ گەیاندنی سزای لەسێدارەدانین بەسەر بکوژانی دکتۆر هۆشیار .. هەروەک داواشمان وایە کە کەیسی لەسێدارەدانی بکوژانی دکتۆر هۆشیار نەکرێتە قوربانی دۆخی سیاسی و کاریگەری نەبێت لەسەر بەجێ گەیاندنی سزاکە بەڵکو دادگا چۆن بڕیاری داوە جێ بەجێ بکرێت .

لەلایەکی ترەوە هەر لەمەراسیمەکەدا مامۆستا کەمال ئیسماعیل بەناوی خانەوادەی دکتۆر هۆشیار پەیامێکی پێشکەش کردو سوپاسی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی کرد کە بەردەوام بەدەم کەیسەکەوەبووە هەروەک وتیشی بەهیچ شێوەیەک موساوەمە لەسەر خوێندنی دکتۆر هۆشیار ناکەین دەبێت بڕیاری دادگا جێ بەجێ بکرێت.

 

 

ئـ . كـ