هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: یادی لەدایك بونی پێغەمبەر(ص) لەدڵی میللەتی كورددا چەسپیوە

ئەمینداری گشتی: یادی لەدایك بونی پێغەمبەر(ص) لەدڵی میللەتی كورددا چەسپیوە
 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەڕێوەچونی یادی لەدایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی پەیامێكە بۆ ئەوانەی دژایەتی ئیسلام دەكەن و پێویستیشە ڕێگا لەشەڕی ناوخۆ بە شكڵی جیاواز بكرێت.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەشداری یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری سەروەردا (درودی خودای لەسەر بێت) كردو دواتر لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەڕێوەچونی یادەكانی لەدایك بوونی سەروەری مرۆڤایەتی (درودی خودای لەسەر بێت) پەیامێكە بۆ ئەوانەی تێناگەن كە خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی منداڵ و گەورە و ژن و پیاوی گەلی كورددا چەسپیوە.

 

هەروەها ووتیشی: پێویستە پلانەكان بگۆڕدرێن و لەبریان پلانی ئاشتی و پێكەوە ژیان بچەسپێندرێت.

 

ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە هێزە سیاسیەكانیش پێكەوە بگونجێن و هەركاتێك ناكۆكی دروست بوبێت شكست دروست بوەو نابێت ڕێگا بدرێت شەڕی ناوخۆ بە شكڵی جیاواز دروست ببێتەوەو دەبێت جیاوازیەكان بخەینە ئاڕاستەی خزمەتی میلەتەكەمان.