هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زنجیرەیەك سەردان و دیداری ئەنجامدا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زنجیرەیەك سەردان و دیداری ئەنجامدا

لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە وڵاتی توركیا مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زنجیرەیەك سەردان و دیداری ئەنجامدا كە ئەمەی خوارەوە بەشێكی گرنگی دیدارەكانە:

1/ بەشداری كردنی لە كۆنگرەی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان.
2/ چاوی كەوتووە بە چەندین كەسایەتی ناسراوی جیهانی ئیسلامی لەوانە بەرێزان 
 د.یوسف قەرەزاوی سەرۆكی پێشووی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان 
 د. ئەحمەد ریسونی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان 
 د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكگێتی جیهانی زانایانی موسڵمان 
 د. محەممەد ئەحمەد راشد ،
 د. عبدوالغەفار سەرۆكی جەماعەتی ئیسلامی لە پاكستان 
تەمەل كەرەموللا ئۆغلو سەرۆكی حزبی سەعادە ،
سەردانی رێكخراوی ( ئی هاها).

3/ لەشاری ئەنقەر سەردانی حزبی دادو گەشەپێدانی كرد و لەلایەن جەودە یلماس ، جێگری بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حزب لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا و لەلایەن فەزلی چۆكمان بەرێوەبەری كشتی لەوەزارەتی دەرەوە پێشوازی كران.


4/ سەردانی پەرلەمانی توركیا و پێشوازیكردنیان لەلایەن د. ئورهان ئاتەڵای سەرۆكی لێژنەی یەكێتی رێكخراوەكانی پەرلەمانتارانی ئیسلامی لە پەرلەمانی توركیا.
5/ سەردانی فیدراسیۆنی مەئمور سان یان كرد لەلایەن عەلی یەلچن ئەمینداری گشتی فیدراسیۆن پێشوازی لێكران.

لە كۆتایی سەردانەكەیدا چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە رێكخراوە ناحكومیەكان و وتەیەكی پێشكەشكردن و لە وتەكەدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دواتر بەشداربووان چەندین پرسیاریان ئاراستەی بەرێز ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.