هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

سوپاس نامەیەك لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووەوە

سوپاس نامەیەك لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووەوە

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسڵامی كوردستان پەیامێكی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئەو كەسانە دەكات كە بەشداربوون لە ناشتن و مەراسیمی خاتوو " سوعاد بەهادین ".

 

دەقی پەیامەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو:

 

بسم الله الرحمن الرحیم
بە ناوی خانەوادە و سەرجەم كەس و كارەوە لە ناخی دلمَەوە سوپاس و پێزانینمان پێشكەش بە سەرجەم كەسایەتی و دۆست و خزم و جەماوەری وەفادار و خۆشەویست ئەكەم كە بە ئامادەبونی رێورەسمی بە خاك سپاردن و تەشریف هێنان بۆ پرسەی خوشكی گەورەمان خاتوو( سوعاد )لە سلێمانی و لە خورماڵ، یان بە رێگەی نامە و تەلەفۆن لە ناوەوە و دەرەوەی ولات ، بەسەریان كردینەوە و سەرەخۆشیان لێ كردین و لە خەمیان كەمكردینەوە ..
لە خودای میهرەبان داواكارین لە خزمایەتی و دۆستایەتی و دڵسۆزیان كەم نەكات و هەرگیز ناخۆشی نەبینن
جارێكی تر سوپاس بۆ هەموتان..

صلاح الدین محمد بها‌والدین
لە جیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
29/10/2018

 

 

 

 

س ب