هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: یەكگرتوو لەسەرجەم خولەكانی پەرلەماندا زۆرترین ئافرەتی كاندید كردوە

ئەمینداری گشتی: یەكگرتوو لەسەرجەم خولەكانی پەرلەماندا زۆرترین ئافرەتی كاندید كردوە

 



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: جێگای شانازیمانە لەسەرجەم خولەكانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان جیاواز لە لایەنەكانی تر زۆرترین ئافرەتمان كاندید كردووە.

 

لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ رێكخستنەكانی خوشكان لە قەزای كەلاری مەڵبەندی ئیدارەی گەرمیان كە پیش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 20 /9 /2018 ئەنجامیدا، مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: جێگای شانازیمانە لەسەرجەم خولەكانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان جیاواز لە لایەنەكانی تر زۆرترین ئافرەتمان كاندید كردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان و هاوكاری تەواویان بوین.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: خوشكانی ئێمە رۆڵی گرنگ و كاریگەر لە پەرلەمان و لیژنەكان بینیوە بۆ ئەم خولەش لە ناو كاندیدەكانی لیستی 119 ی بەرەو ئیێلاح كۆمەلێك خوشكی بوێر و بە ئەزموون دڵسۆز كاندید كردووە پێویستە لەسەر خوشكان سەرجەم هەوڵ و كۆشششەكانیان بخەنە گەر بۆ سەرخستی كاندیدەكان .

 

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی جەختی كردووە لەسەرەتای دروستبوونی یەكگرتوو خوشكان رۆڵی كاریگەریان لەسەر جەم ئۆرگان و دەزگاكانی یەكگرتوو بینیوە، بەڵام ئەوە كەمە پێویستە كاری زیاتر ئەنجام بدەن و چاوەروانی ئەوەش دەكەین.

 


هەروەها مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین ئاماژەی بە رۆڵی خوشكانی یەكگرتوو كرد لەدروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و بەرهەم هێنانی نەوەی داهاتوو كە خزمەت بە خاك و خەڵكی كوردستان بكات .