هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە كەسی خواناس و دیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە كەسی خواناس و دیندار

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە كەسی خواناس و دیندارو موصلح.


دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 19-9-2018 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی مەڵبەندی نۆی یەكگرتووی كرد لە ئاكرێ و لەلایەن بەرپرس و كارگێران و كاندیدانی لیستی بەرەو ئیصلاح و ژمارەیەكی بەرچاو لە رێكخستنەكان كۆبویەوە و ڕایگەیاند: ئەندامان و كادیرانی یەكگرتوو سوپاس بۆخوا زۆر بەگوڕو تینەوە پشتیوانی لیستەكەیان دەكەن كە ئەویش لیستی بەرەو ئیصلاح ژمارە 119ی چاكەخوازان و ئیصلاحخوازانی كوردستانە .

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوو توانیویەتی خزمەتێكی زۆر بەگەلەكەی بكات بە پەیامی میانڕەوی و ئیصلاحی و چاكەخوازیەوە و كاروانە پیرۆزەكەشی هەر بەردەوامە.

 

ئەمینداری گشتی باسی لەوەش كرد: ئێمە خاوەنی پڕۆژەیەكی ئیصلاحی ین و بڕوامان وایە ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە كەسی خواناس و دیندارو موصلح چاكسازی بەكەسی پەروەردەكراو و شارەزا و ئەزموندار دەكرێ.


هەروەها ووتیشی: كەسێك پەیامدار نەبێ بەرگەی ئەزیەت و نارەحەتی ناگرێت و ئەم كارو كاروانە هەموو كەس بەرگەی بەردەوامی ناگرێ، كاروانی یەكگرتوو كارونێكی پیرۆزە و هیدایەت دانی خەڵك بەزۆر نیە و پەیوەندی بە سروشتی كەسەكە و دەوروبەری هەیە یەكگرتوو دەیان هەزار گەنجی ئەو وڵاتەی پەروەردەكردووە.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە هەر یەك لە خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو و سوهەیب زێباری راوێژكاری ئەمینداری گشتی یاوەری سەردانەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بوون.