هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت خولی نوێی پەرلەمان گرفتەكانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەر بكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت خولی نوێی پەرلەمان گرفتەكانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەر بكات

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پەرلەمانی نوێی هەرێمی كوردستان دەبێت گرفتەكانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەر بكات بۆیە ئێمە لە ڕێگەی پەرلەمانەوە دامانەوێت پڕۆژەی ئیصلاح بەردەوامی پێ بدەین.

 

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 19-9-2018 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی قەزای شێخانی كردو لەنزیكەوە لەگەڵ بەرپرس و كارگێرانی مەڵبەندی هەشتی نەینەوای یەكگرتوو كۆبوەیەو ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی 24 ساڵی ڕابردوو توانیویەتی بەردەوامی بە پەیامی میانڕەوی و ئیصلاحی و چاكەخوازی بدات وە درێژەشی دەبێت‌.


هەروەها ووتیشی: ئێمە خاوەنی پڕۆژەیەكی ئیصلاحی ین و بڕوامان وایە ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە كەسی خواناس و دیندار و پەرلەمان ماڵی دووەمی ئێمەیە‌.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە پەیامی ئیصلاح و چاكەخوازی لەوێشەوە درێژەپێدەدەین و پەرلەمانی تازە دەبێت گرفتەكانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەر بكات بۆیە ئێمە لە رێگەی پەرلەمانەوە دامانەوێت پڕۆژەی ئیصلاح بەردەوام پێبدەین.

 

لەكۆتاییدا ئەمینداری گشتی رایگەیاند یەكگرتووەكان خاوەن ئەهلیەتی خۆیانن و كاندیدەكانی شیاوی نوێنەرایەتی خەڵكن بۆیە دەمانەوێت ئەندامانی زیاتر بنێردرێتە پەرلەمان بۆ چاكسازی و لەوێوە درێژە بەخزمەتكردنی گەل و نیشتمانەكەمان بدەین.