هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبای نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی دەكات

ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبای نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی دەكات

 

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبای نامەیەك ئاڕاستەی هەریەك لە محەمەد ئەلحەلبوسیی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حەسەن كەریم ئەلكەعبیی جێگری یەكەم و بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك و جێگیری یەكەم و دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

دەقی پیرۆزبای نامەكان:

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە "حەلبوسی" دەكات

دوێنێ سێشەممە 18/9/2018، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندازیار (محەمەد ئەلحەلبوسیی) كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:

بەڕێز محەمەد ئەلحەلبوسیی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته

بە بۆنەی وەدەستخستنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، وهەڵبژاردنتان بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە، بەناوی خۆم وبەناوی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین، ئومێدەوارین؛ لەگەڵ هەردوو بەراكەت لە دەستەی سەرۆكایەتی ڕێزدار، سەركەوتووبن لەراپەڕاندنی ئەركەكانتان لەم دۆخە ئەستەمەی كە وڵاتەكەمان تیایدا گوزەر دەكات.

سەركەوتووبن بۆ خزمەتی گەلانی عیراق

براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هەولیرَ، 18/9/2018

 

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هەولیرَ، 18/9/2018
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە "ئەلكەعبیی" دەكات
دوێنێ سێشەممە 18/9/2018، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (حەسەن كەریم ئەلكەعبیی) كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوینەران عێراق.
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:

بەڕێز حەسەن كەریم ئەلكەعبیی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بە بۆنەی دەستبەكاربونتان لەپۆستی نوێی بەرپرسیارەتی هێزی یاسادانان لەوڵاتدا.. بەناوی خۆم وبەناوی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین، هیوا خوازین؛ لەگەڵ دەستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕێزدار، باشترین ئەدا پێشكەش بكەن بۆ خزمەت كردنی گەل وسەروەری یاسا وبنیاتنانەوەی دەوڵەتی دەمەزراوەكان.
سەركەوتووبن بۆ خزمەتی گەل ونیشتمان

براتان

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 

هەولیرَ، 18/9/2018

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە دكتۆر "بەشیر حەداد" دەكات
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوێنی سێشەممە 18/9/2018، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دكتۆر (بەشیر حەداد) كرد، وهیوای خواست سەركەوتوو بێت لە جێبەجێكردنی ئەركە نوێیەكەیدا،
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیە:
ڕێزدار دكتۆر (بەشیر حەداد)
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
بەوپەڕی خۆشحاڵی وڕێزەوە، بەناوی خۆم وبەناوی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە، گەرمترین سڵاو وجوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین، خوازیارین سەركەوتووبن لەم پۆستە سیادیە نوێیدا، داوكاریشین هەر لە سەرفرازی بەردەوام دابن هەروەك لەپێشتردا سەلماندوتانە ولەنێزیكەوە ئێوەمان ناسیوە.
سەركەوتووبن لەگشت چاكەیەكدا

 

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 

هەولیرَ، 18/9/2018