هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەمیشە بەشداری هەڵبژاردنمان كردووە و بەردەوامیش دەبین

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: هەمیشە بەشداری هەڵبژاردنمان كردووە و بەردەوامیش دەبین

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەمیشە بەشداری هەڵبژاردنمان كردووە و بەردەوامیش دەبین لە بەشداریكردنی هەڵبژاردن.

 

ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی قەزای بەردەرەشی كرد و لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی بەردەڕەشی یەكگرتوو ڕایگەیاند: یەكگرتوو سەرەتای كارو ‌چالاكیەكانی بە وەرزشی و هونەر و مەڵبەندی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی بەو بوارانە داوە بە تێڕوانین و مەنهەجیەتی خۆیەوە هاتە مەیدان.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: یەكگرتوو نەهجی ئیصلاح و خزمەتكردن بە كۆمەڵگایە و یەكگرتوو هەڵبژاردن وەك هۆكاری گەیشتن بە ئامانجەكان سەیر دەكات.

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ووتیشی: لەساڵی 1992 تاوەكو ئێستا هەمیشە بەشداری هەڵبژاردنمان كردووە و بەردەوامیش دەبین، چونكە باشترین بژاردەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە و دەبێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕۆحیەتی تۆڵەسەندنەوە لەم دزیەی كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێمان كراوە بەشداری بكەین زۆرترین دەنگ بهێنین .