هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری یەكگرتوو: پێویستە ئەندامانمان پارێزگاری لەبیری میانڕەوی و بەهاباڵاكانی كۆمەڵگە بكەن

ئەمینداری یەكگرتوو: پێویستە ئەندامانمان پارێزگاری لەبیری میانڕەوی و بەهاباڵاكانی كۆمەڵگە بكەن

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ڕێكخستن و كادیرانی یەكگرتوو دەكات و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە كادیرانی یەكگرتوو پارێزگاری لە بیری میانڕەوی بكەن.


مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە پەیامێك ئاڕاستەی رێكخستن و كادیرانی یەكگرتوو دەكات و تیایدا ستایشی خۆراگری و ئارامیان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە پێویستە كادیرانی یەكگرتوو پارێزگاری لە بیری میانڕەوی بكەن .


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوام پێویستە جەخت لەسەر هەڵوێست و ستراتیژ و بنەما ئەساسیەكانی خۆمان بكەینەوە و ڕێز لە دیدو بۆچونی سیاسی هەرلایەن و كەسایەتیەك بگرن كەپێچەوانەیە لەگەڵ دیدوتێڕوانینی ئێمە.

 

مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین ئەوەشی خستەڕوو: دوای دەست خۆشی لەهەمووتان كەلەم ماوەیەدا بەخۆڕاگری و ئارامی و سنگ فراوانی زۆرەوە ڕوبەڕوی هەموو پێشهات و حاڵەتە نەخوازراوەكان بونەوە سەرنجتان بۆ چەند خاڵێك ڕادەكێشم:


1/ بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە بەقۆناغێكی هەستیار و ناسكدا تێدەپەڕێت پێویستە كادران و ئەندامانی یەكگرتوو لەهەموكاتێك زیاتر ئارام و سنگ فراوان بن و پارێزگاری لەبیری میانڕەوی و بەهاباڵاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بكەن (لەیەكتر قبوڵكردن و لێبوردەیی و ڕێزی بەرامبەر).


2/ بەردەوام پێویستە جەخت لەسەر هەڵوێست و ستراتیژ و بنەما ئەساسیەكانی خۆمان بكەینەوە و ڕێز لە دیدو بۆچونی سیاسی هەرلایەن و كەسایەتیەك بگرن كەپێچەوانەیە لەگەڵ دیدوتێڕوانینی ئێمە.


3/ ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەتەشهیرو ناوزڕاندن و تخوین و دژایەتی یەكتر، زۆر نامۆیە لەگەڵ پرەنسیپەكانی كاری سیاسی تەندروست و ئەخلاقی بەرزی كۆمەڵگەی كوردەواری ، بۆیە پێویستە هەموكادر و ئەندامانی یەكگرتوو خۆیان بەدوربگرن لەو حاڵەتە ناتەندروستە بەهیچ جۆرێك وەڵامی ئەو تەشهیرانە نەدەنەوە و ڕێز لەڕای جیاواز بگرن و پێداگری لەسەر بەرنامەو دید و هەڵوێستی سیاسی یەكگرتوو بكەن و ڕێز لەڕاودیدو هەڵوێستی سیاسی بەرامبەر بگرن.