هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو تاكە هێزێكە نەپاشكۆی وڵاتان بووە و نەدوای سیاسەتی ئەملاولا كەوتووە

ئەمینداری گشتی : یەكگرتوو تاكە هێزێكە نەپاشكۆی وڵاتان بووە و نەدوای سیاسەتی ئەملاولا كەوتووە

 

 

لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی لقی پێنجوێنی یەكگرتوو ئەنجامیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ڕایگەیاند: یەكگرتوو تاكە هێزێكە نەپاشكۆیەتی وڵاتانی ئیقلیمی قبوڵكردوەو نەدوای سیاسەتی ئەملاولاش كەوتووە، ڕابردوومان لە زۆربەی هێزو لایەنە سیاسیەكان پاك و بێگەرد ترە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە كە پێویستە كادیرو جەماوەری یەكگرتوو لە ڕۆژی دەنگدان بەژداری چاڵاكانەی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، چونكە سندوقەكانی دەنگدان سەنگی مەحەكە بۆ گۆڕانكاری، پاڵێوراوەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح بۆ پەرلەمان خەڵكانی شیاو بەتواناو دڵسۆزو دەست پاكن.

لەكۆتایی وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوام دەبن لە هەوڵەكان بۆ یەكخستنی دیدو هەڵوێستی لایەنە ئیسلامیەكان و ئیسلامیخوازەكانی كوردستان و كاری باشمان كردوەو كاری زۆریشمان ماوە ئەنجامی بدەین.