هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: میللەت فرۆشان شەرم ناكەن و داوای دەنگ دەكەن

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: میللەت فرۆشان شەرم ناكەن و داوای دەنگ دەكەن

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح لیستی ئەوانەیە كە دژی ستەمن لە هەرێمی كوردستان و گەندەلكاران ڕادەماڵن پێویستە لایەنەگرانی لیستی بەرەو ئیصلاح ماڵ بەماڵ بگەڕێن.

 

مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ كادیرو ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان وێڕای پیرۆزبای سەری ساڵی كۆچی لە موسڵمانان ڕایگەیاند: لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح لیستی ئەوانەیە كە دژی ستەمن لە هەرێمی كوردستان و گەندەلكاران ڕادەماڵن ،بۆیە بەنەهجی خۆمانو پشتیوانانمان چاكسازی داوادەكەین، ئێمە هەردەم وتومانە چاكسازیش بە كەسانی پیس خۆرو گەندەڵ ناكرێت.

 


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داواشی لەكادیرو لایەنەگرانی لیستی بەرەو ئیصلاح كرد كە ماڵ بەماڵ بگەڕێن و داوای پشتیوانی و دەنگیان لێ بكەن و پێویست بەشەرم ناكات، چونكە دەنگی ئێوە بۆ دەستێكی پاك و ئەنجام دانی چاكسازیە، پێویستە بەسەر بڵندیەوە بچنە ناو خەڵك، لەبەر ئەوەی خەڵكانی دیكە سەرەڕای ساختەكاری و میللەت فرۆشی شەرم ناكەن و داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن، بۆیە بۆ وەستاندنی گەندەڵكاران پێویستە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین و دەنگ بەلیستی 119ی بەرەو ئیصلاح بدەن.

 

 

 

 

 

س ب