هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی : هەموو هەوڵەكانمان بۆ ڕەواندنەوەی كەمكردنەوەی كۆسپە سیاسی و ئابورییەكانی سەر رێگەی هەرێم دەخەینە گەڕ

ئەمینداری گشتی : هەموو هەوڵەكانمان بۆ ڕەواندنەوەی كەمكردنەوەی كۆسپە سیاسی و ئابورییەكانی سەر رێگەی هەرێم دەخەینە گەڕ

 

 

لە میانەی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی كوردستان بەسەرۆكایەتی (شێخ موستەفا عەبدولڕەحمان) سەرۆكی ڕێكخراوەكەو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن، لەشاری سلێمانی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەكانمان بۆ ڕەواندنەوەی گرژیەكان و كەمكردنەوەی كۆسپە سیاسی و ئابورییەكانی سەر رێگەی هەرێم دەخەینە گەڕ.

لەدیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كرا بەتایبەت ئەو گرفتانەی لەدوای ڕووداوەكانی (16) ی ئۆكتۆبەر بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سلێمانی بەتایبەت هاتوونەتە پێش بەتایبەت لەدوای كردنەوەی فڕۆكەخانەی هەولێرو نەكردنەوەی گەشتەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی.

وەفدی میوان داواكاربوون كە یەكگرتوو و خودی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) هەوڵەكانیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە بەگشتی و توركیا بە تایبەتی بخەنەگەڕ، چونكە لەڕابردوو لە ئێستاشدا یەكگرتوو ڕۆڵی كاریگەری لەكایەی سیاسی لەناوخۆو دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەبووەو بەردەوامیش هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە جێگەی پێزانینە.

لەلایەن خۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی كردەوە كە هەوڵیانداوەو هەرچیان پێ بكرێت دەیكەن بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی وە هەوڵی زۆریشیانداوە بۆ كەمكردنەوەی سزا سیاسییەكان لەلایەن وڵاتانی ناوچەكە بۆ سەر هەرێم كە زەرەرمەندی یەكەم هاوڵاتیانی سڤیل بوون.

هەروەها لە هەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە، بابەتی كردنەوەی فرۆكەخانەكانی سلێمانی لەو بارەیەوە هەواڵی ئەرێنی هەیە.