هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەردەوامە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەردەوامە

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان لەهەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و لەداهاتوشدا بەردەوام دەبێت.

 

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی كادران و ئەندامانی هەردوو مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی كە لەهۆڵی گەشەپێدانی مەڵبەندی یەكگرتوو لەشاری سلێمانی ئێوارەی دووشەممە 2-4-2018 بەڕێوەچو، مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ءدین ڕایگەیاند: لە سەرەتای چلەكانەوە بناغەی كاری ئیسلامی دانراوە و درێژە پێدەری تێكۆشانی زانایان و شێخانی تەریقەت و حاڵەتی سیاسی ئیسلامیش هەمان رێبازە و پارێزگاری شناس و هەویەی ئیسلامی و ئەخلاقی گەلەكەمانە.

 

هەروەها ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەردەوامە و لەداهاتوشدا بەردەوام دەبێت.

 

 

 

 

س ب