ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 13-3-2018 بەڕێز مامۆستا (سەلاحەدین مەحەمەد بەهائەدین) ئەمینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ئاماده‌بونی فه‌رهاد مه‌لا سالح كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له نوسینگه‌ی خۆی له هه‌ولێر پێشوازی كرد له وه‌فدێكی پارتی ئیراده‌ی میللی توركمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز (مه‌حمود چه‌له‌بی) و شاندێكی یاوه‌ری..
سه‌ره‌تا به‌رێز ئه‌مینداری گشتی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن..
دواتر به‌رێزیان تیشكی خسته سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ڕایگه‌یاند: كوردستان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و هه‌موولا به‌شدارین له‌به‌ره‌و پێشبردنی ووڵات و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به په‌یوه‌ندی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ وه‌فدی میوان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سیاسی و رێكخراوه‌یی توركمان و ئاشوریه‌كان له كوردستان و یه‌كگرتوو باوه‌ری به‌برایه‌تی و شه‌راكه‌تی قوڵی نێوان پێكهاته‌كانه‌و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غداش ئاماژه‌ی كرد كه پێویسته به حیوار‌و گفتوگۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
له‌كۆتاییدا وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به پێشوازی گه‌رم و دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولاو جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی ئه‌م جۆره دیدارانه كرده‌وه.