هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ڕوونكردنەوەیەك لەنوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

ڕوونكردنەوەیەك لەنوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

 

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر هەردوو تۆماركردنی سكاڵایی یاسایی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) بڵاوكردەوە كەتێیدا هاتووە:" بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) تۆمار بكەین لەسەر ئەو ناوزراندن و پێشێلكاریەی ئەنجامیانداوە لە ژمارە (20) لە بەرواری 19/11/2017 رۆژی یەك شەممە رۆژنامەی ( ژیان ) و بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی چەواشەكاری لە ماڵپەری ( لڤین ) لە رۆژی 19/11/2017".

 

دەقی روونكردنەوەكەی نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

 

روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لەم رۆژانەدا هەڵمەتێكی پێشێلكاری و دەم درێژی بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و رەمزەكانی بەدی ئەكرێ ..
لەروانگەی رێگرتن لە پلانی پشێوی و چەواشەكاری و لەسەر رێنمایی یەكانی جەنابی ئەمینداری گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن تیمی یاسایی حزبی راسپاردووە كە سكاڵای یاسایی لەسەر هەر سەركەشی و تەشهیر و سنور بەزاندنێك تۆمار بكات .
وەكو نمونە بە مافی یاسایی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو دەزگای میدیایی ( ژیان ) و ( لڤین ) تۆمار بكەین لەسەر ئەو ناوزراندن و پێشێلكاریەی ئەنجامیانداوە لە ژمارە (20) لە بەرواری 19/11/2017 رۆژی یەك شەممە رۆژنامەی ( ژیان ) و بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی چەواشەكاری لە ماڵپەری ( لڤین ) لە رۆژی 19/11/2017 ، بە دڵنیایی یەوە یەكگرتوو لە مافی خۆی خۆش نابێ و بە یاسا سەروەری و دادگا دەم و قەڵەمی ئەو كەس و لایەنانە دەبەستێتەوە كە سنور دەبەزێنن و كاسبی بە یاری كردن بە حورمەت و حەرەمی كەسایەتی سەركردەكانی یەوە دەكەن.
نوسینگەی ئەمینداری گشتی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
20/11/2017