هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: كۆچی مامۆستا (كەریم زەند) خەسارەتێكە لە كتێبخانەی كوردی

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: كۆچی مامۆستا (كەریم زەند) خەسارەتێكە لە كتێبخانەی كوردی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نوسەر و مێژوونووس مامۆستا (كەریم زەند) به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی بنەماڵەكه‌ی و سەرجەم هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كات..

بسم الله الرحمن الرحیم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بەبۆنەی كۆچی دوایی نوسەر و مێژوونووس و گەریدەی كوردستان مەرحومی مامۆستا (كەریم زەند) پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان لە بنەماڵەی بەرێزیان و سەرجەم هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ئەكەین..

كۆچی ئەم پیاوە دیارە خەسارەتێكە لە كتێبخانەی كوردی و بواری نوسین و رۆشنبیری نەتەوەیی . لەخودا داواكارم بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی بخات و جێگای بەهەشت بێ..
كۆتایی غەمی كەس و كار و دۆستان بێ ...

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان