هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سەركونسڵی كۆماری توركیا دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سەركونسڵی كۆماری توركیا دەكات

 

 

كوردیوـ هەولێر


ئەمرۆ دوو شەممە 7/8/2017 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی بەیاوەری دكتۆر هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری پێشوازی كرد لە بەرێز (محەمەد عاكف) سەركونسڵی كۆماری توركیا لە هەولێر.


لەدیدارەكەدا بەرێز ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەر دوا پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو دیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر هەوڵەكانی ئاشتەوایی و سازانی نێوان لایەنەكان بۆ چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرسی ریفراندۆم رۆشنكردەوە، هەروەك جەختی كردەوە لەسەر زەرورەتی پارێزگاری لە ماف و ئەرك و پەیوەندیەكانی هەردوو گەل و هەردوو وڵات.


لەبەرامبەردا بەرێز سەر كونسلی توركیا سوپاسی بەرێزیانی كردوو رۆڵی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی بەرزنرخاند لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەری كێشەكان.