هەواڵەکان

بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسی یەكەمی فەرمانبەرانی یەكگرتوو

بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسی یەكەمی فەرمانبەرانی یەكگرتوو

 

 

بەلاغی كۆتایی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

فەرمانبەرانی سەربڵند، هەڵسوڕێنەرانی فەرمانگە حكومییەكان .. لەمپەرە پۆڵاینەكانی بەردەم گەندەڵی و پاوانكاری .. پەرپێدەرانی گیانی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری
السلام علیكم ورحمە اللە و بركاتە
ڕۆژی هەینی بەرواری (2017/3/31) لە شاری كۆیە بە سەرپەرشتی دەزگای ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجوومەنی باڵای فەرمانبەرانی یەكگرتوو لەژێر دروشمی (گەشەدان بە لێهاتوویی فەرمانبەران، هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خزمەت بەهاوڵاتیان و بەرەو پێشبردنی فەرمانگەكان).
بە بەشداری (94) فەرمانبەر كۆنفرانسی یەكەمی خۆی لە شاری كۆیە گرێدا ..
سەرەتای كۆنفرانسەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد پاش وتاری بەخێرهاتن لەلایەن لێپرسراوی یەكەی كۆیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پێشكەشكراو (د. هادی عەلی) یش سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری سیاسی و جەماوەری یەكگرتوو بە وتەیەك بەشداری كۆنفرانسەكەی كردو وێڕای سوپاسی دەزگای ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان و یەكەی ڕێكخستنی كۆیە پیرۆزبایی بەستنی كۆنفرانسی لە ئامادەبووان كردو تیشكی خستە سەر بایەخی فەرمانبەران و وەك ماددەیەكی جێگیرو بنەڕەتی حكومەت لەهەموو دۆخێكدا دەمێننەوەو هیچ هێزو حكومەتێك ناتوانێت لێیان بێ منەت بێت، چونكە سیاسات دەگۆڕێت، بەڵام ئەزموون گۆڕانی بەسەردانایەت.
هەروەك بەڕێزیان ئاماژەیدا بەوەی كە قەیرانی دارایی و ئەو كێشانەی ڕووی لەهەرێم كردووە قورساییەكەی كەوتۆتە سەرشانی فەرمانبەران و ماندووی كردوون، هەروەها داوای كرد كەپەیامی خۆتان بگەینن لە ڕێگەی خزمەت و ئەركی حكومیتانەوە.
دەزگای ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلایەن (نیگا خان) بەرپرسی دەزگاوە پێشكەشكراو بایەخی پیشەییەكان بۆ ئامادەبووان دووپات كردەوە داوای كە بەگوڕو تینێكەوە باشەوە خولی حەوتەم تەواو بكەن و بەگەشەدان بەلێهاتووییەكانی فەرمانبەران خزمەتێكی باشتر بە ووڵات و نیشتیمان بكەن.
دواتر ڕاشنووسی پەیڕەو پڕۆگرام تاو توێكراو بەزۆرینەی دەنگی ئامادەبووان پەسەندكرا، پاش نیوەڕۆش بەسەرپەرشتی (م. جەلالەددین نەجمەددین) نوێنەری دەستەی باڵای چاودێری دەرگای خۆ پاڵاوتن خرایە سەر پشت بۆ لێپرسراوی ئەنجوومەنی باڵاو (رەفعەت حەمە تۆفیق و سەڵاح ئیبراهیم ئیسماعیل) خۆیان كاندید كردو لەئەنجامدا ( سەڵاح ئیبراهیم ئیسماعیل) بەزۆرینەی دەنگ متمانەی وەك لێپرسراوی ئەنجوومەنی باڵا پێدرا.
ئەم بەڕێزانەش بە زۆرینەی دەنگ وەك ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا متمانەی كۆنفراسیان پێدرا، كە بریتی بوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
1. وریا لەتیف عەبدولرەحمان.
2. فاروق رەحمان حەسەن.
3. موحەمەد مەجید سمایل.
4. پەیمان حامید رەسول.
5. دڵگیر ڕەحمان موحەمەد.
6. عارف جەلال موحەمەد.
7. سالار عەبدولرەحمان ئیلیاس.
لە كۆتاییدا كۆنفرانسی هیوای خواست لەزووترین كاتدا قەیرانەكان بەرۆكی ووڵات بەربدات و سیستەمی مووچە كۆتایی پێبێت و بارودۆخ و بژێوی فەرمانبەران بچێتەوە دۆخی ئاسایی و پەرەی زیاتر بدرێت بە لێوەشاوەیی فەرمانبەران و بە دەستەجەمعی ڕێبگیرێت لە گەندەڵی بەهەدەردانی سامانی ووڵات.
والسلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە
2017/3/31
كۆیە