هەواڵەکان

وەفدێکی کەنەکە سه‌ردانی یەکگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

وەفدێکی کەنەکە سه‌ردانی یەکگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

بەسەرۆکایەتی د.هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەئامادەبونی د.صلاح الدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ود.محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیەکان،عبدالعزیزهرکی پێشوازی کرد له وەفدێکی کەنەکە کەپێکهاتبو لەخاتو زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکەوبەڕێز جۆرگان کلوت ئەندامی پەرلەمانی ئەوڕوپاوئۆگموندۆر جۆنسۆن وەزیری دادی پێشوی ئایسلەنداو فوئاد زیندانی ئەندامی کەنەکە.

لەم دیدارەدا هەردولا باسیی دوایین گۆڕانکاری وڕوداوەکانی هەرێم ناوچەکەیان کردو لەم بارەوە دیدوبۆچونیان ئاڵ وگۆڕکرد

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان چەختی کردەوە کەپێویستە ڕێگاچارەی ئاشتیخوازانە بگیرێتە بەر بۆچارەسەرکردنی پرسی کورد.هەروەها بەپێویستی زانی ڕێگای گفتوگۆ پەیڕەو بکرێت بۆ نەهێشتنی هەر کێشەو ناکۆکیەک وبەهیچ شێوەیەک توندوتیژی پەنای بۆنەبرێت ولەلایەن ئێمەوە ڕەت کراوەتەوە.

لای خۆیەوە وەفدی میوان زۆر خۆشحاڵ بوبەم دیدگایەی یەکگرتو بۆچارەسەری پرسی کورد .

لەکۆتاییدا هەردولا چەختیان کردەوەلەسەر بەزدەوامی پەیوەندیەکانیان بۆ بەرژەوەندی گەڵی کورد وبرەوپێدانی بۆچونی ئاشتیخوازانەکەلەبەرژەوەندی کوردو گەڵانی ناوچەکەیە.