هەواڵەکان

یەکگرتوو پێشوازی لە یۆنامی دەکات

یەکگرتوو پێشوازی لە یۆنامی دەکات

 ئەمڕۆ 15-1 بەڕێز خلیل ئیبڕاهیم کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن بەیاوەری دکتۆر محمد هاودیانی ئەندامی سەرکردایەتی وعبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازی کرد لەوەفدێکی یۆنامی بەسەرۆکایەتی بەڕێز مۆتسی بەرپرسی بەشی سیاسی لەیۆنامی.

لەم دیدارەدا هەردولا دوایین پێشهات وڕوداوەکانی هەرێم و عێڕاقیان تاوتوێ کردو لەم بارەیەوە دیدوبۆچۆنیان ئاڵ و گۆڕکرد.

لەتەوەرێکی کۆبونەوەکەدا هەردولا باسی کێشەی نێوان هەرێم وحکومەتی فیدڕالیان لەسەر موچەو بوجەی هەرێم کردو باسی خرابی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمیان کرد کەپەیوەستە بەنەهاتنی موچە لەبەغداوە.

هەروەها بابەتی هەڵبژاردنی هەرێم تەوەرێکی تر بو کە لەبارەیەوە گفت و گۆکرا.

چەخت کرایەوە لەسەر گرنگی هەبونی سەروەری عێڕاق تاوەکو وڵاتێکی دامەزراوەیی بێتە کایەوە.

لەکۆتاییدا هەردولاخوازیاربون ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بن لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم دا.