ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2017، بەڕێزان م. فرهاد ملاساڵح ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و م. نصرالدین سعید سندی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان و شێرزاد مامە و عادل عبێد ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێزان علی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان و وەفدییاوەری.
لە دیدارێکدا تیشکیان خستە دۆخی هەستیاری هەنوکەیی هەرێمی کوردستان و ئەگەرو پێشهاتەکان و رووداوەکانی دوای ریفراندۆم و زەرورەتی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە بە یەکڕیزی نیشتیمانی و رەچاوکردنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ زیاتر سوک کردنی باری سەرشانی هاوڵاتیان.
لە تەوەرەیەکی تردا تیشک خرایە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا و لایەنە سیاسیەکان بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبی.