
مەڵبەندی ٧ ی ڕانیەی یەكگرتووی ئیسلامیی دەستخۆشی لە وەزیری گواستنەوە وگەیاندن دەكەن لە خزمەتەكانی
بەرپرسی مەڵبەندی ۷ ی ڕانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لەكارگێرانی مەڵبەندی سەردانی ، مولودمراد وەزیری هەرێم بۆكاروباری پەرلەمان و گواستنەوەو گەیاندن بەوەكالەت كرد .
وەفدی مەڵبەندی رانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی وەزیری گواستنەوە كرد لەهەوڵە بەردەوامەكانی بۆ خزمەتكردنی سێكتەرەكانی وەزارەتی گواستنەوەو بەدەمەوەبوونی كێشەكانی هاوڵاتیان .
وەزیری گواستنەوەو گەیاندن تیشكی خستە سەر كاروبارەكانی وەزارەتەكەی و هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و دوورخستنەوەی دەستی حیزب و رۆتینیات لەكاروباری وەزارەت و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گەڕانەوەو خستنەڕووی داهاتی وەزارەت بەئەوپەڕی شەفافیەت و خستنەبەردەمی ڕای گشتی .
وەزیری گواستنەوە تەئكیدی لەسەر هەموو خزمەتێك لەتواناو دەسەڵاتی وەزارەتەكەی كردەوە بۆ هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی و هەڵاوێردن و بیرو بۆ چونی حزبی .
لەكۆتایدا وەفدی میوان هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان لەكارە جوان وداهێنانە نوێیەكان بۆ وەزیر خواست و پشتگیری خۆیان بۆ دەر بڕی.
ئـ . كـ