کوتلە وەزاریەکان

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پشتیوانی هەڵدانی ئاڵای كوردستان دەكات لەشاری كەركوك

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پشتیوانی هەڵدانی ئاڵای كوردستان دەكات لەشاری كەركوك

 

 

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەربڕی لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی.

(نەسرەددین سندی) سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەمیانەی بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێكدا، باسی لەوەكردووە، كە ئێمە وەك دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەردەبڕین، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دام و دەزگا حكومیەكانی شاری كەركوك، كە ئەمڕۆ سێشەممە (2017/3/28) ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووەوەو سەرەڕای بوونی كۆسپ و تەگەرەی زۆری لایەنەكانی تر بە كۆی دەنگ بڕیار لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان درا.
سندی دەڵێت، جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە بۆ پارێزگاری كەركوك و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە جێبەجێكردنی بڕیارێكی ئاوا جوامێرانە كە دەمێك بوو دەبووایە ئەو بڕیارە بدرێت.
هاوكات باسیش لەوەدەكات، كە ئەمڕۆ دەبێتە ڕۆژێكی مێژوویی و پڕشنگدارو نیشتیمانی بۆ گەلی كوردستان و دانیشتوانی شاری كەركوكی دڵی كوردستان بە هەموو پێكهاتەو نەتەوەكانی تر.
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
2017/3/28