
روونكردنەوەیەك لە غازی سەعید وەزیری هەرێم
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/12/2016 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى سازكرد، كەتایبەت بوو بە یاساى بودجه‌ى گشتیى پەسندكراوی عیراقى فیدرال بۆ ساڵى 2017.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە چەند خالێك وەكو رونكردنەوە بخەمە روو:
1-وەزیرەكانی بەشداربوو لەو كۆبونەوەیە یەك دەنگ بوون كه ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەران ئه‌نجام بدرێت، ئەمەش بە مەبەستی را گۆڕینەوە و گفتوگۆكردن بۆ گەیشتن بە باشترین بژاردە و بڕیار ، كە لە خزمەتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و كۆتایی هێنان بە پاشەكەوتی مووچەدا بێت.
2-پێویستە بە زوترین كات كاری جدی بكرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەوەی لە ماوەی رابردوو لە بەغدا رویدا رەنگدانەوەی قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێم بوو كە راستەوخۆ كار لەسەر یەكریزی و یەكدەنگی كوردی كرد لە بەغدادا.
3-گرنگە میكانیزمی گونجاو پەیرەو بكرێت بۆ هەماهەنگی زیاتر لە نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەران، تاوەكو دەستكەوتە دەستوریەكانی هەرێم پارێزراوبێت و ئەو كێشانەش كە لە بەغداوە رووبەروی هەرێم دەبێتەوە زوو چارەسەر بكرێن.
4-لەگەڵ ئەوەی وەزیرە بەشداربووەكانی ئەو كۆبونەوەیە تێبینیان هەبوو لەسەر یاساى بودجه‌ى گشتیى پەسندكراوی عیراقى فیدرال بۆ ساڵى 2017، وەزیرە پەیوەندیدارەكان ئەوەیان خستەروو كە فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ داهاتی زیاتر بۆ هەرێم بەردەست دەكات لەوەی نەوت رادەستی بەغدا بكرێت،بەڵام هیچ بڕیارێك دەرنەچوو، بەڵكو رای وەزیرەكان وابوو كە دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئینجا بڕیاری حكومەت هەرێم لەو بارەوە بدرێت.
5-سەبارەت بە راگەێندراوی ئەمرۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ دەبوایە دوای كۆبونەوە لەگەڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكلایكردنەوەی بابەتەكان ئینجا بڵاوبكرابایەوە، چونكە بەمشێوەیە خزمەت بە باردۆخ و لێكتێگەیشتنەكان ناكات.