کوتلە وەزاریەکان

لەتاران وەزیری كاری هەرێم لەگەڵ وەزیری دادی ئێران كۆدەبێتەوە

لەتاران وەزیری كاری هەرێم لەگەڵ وەزیری دادی ئێران كۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لەشاری تاران لەگەڵ وەزیری دادی ئێران كۆبوویەوەو لەدیدارێكی نێوانیان باس لەهەماهەنگی زیاتری یەكدی كرا.

(هەمزە مەغدید) ووتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ (موحەمەد هاودیانی) وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت لەگەڵ (پور موحەمەدی) وەزیری دادی ئێران لەشاری تارانی پایتەخت كۆبوونەوە.

لەدانیشتنێكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند باس لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراو جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا كرا.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری دادی ئێرانی پشتیوانی وەزارەتەكەی دەربری لەسەر هەماهەنگی نێوانیان لەمەر زیندانی چاكسازییەكان و گۆڕینەوەی تاقیكردنەوەی نێوان هەردوولا.

لەلایەن خۆشیەوە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان وێرای سوپاسگوزاری بەڕیزیان بۆ میوانداری و دەست پێشخەرییەكانیان داوای كرد ئەو سزادراوانەی خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەزیندانەكانی ئێران بگوازرێنەوە هەرێم و داواشی كرد كە بەیاسا سۆراغی ئەو منداڵەی هەڵەبجەی شەهید بكرێت كە بێسەرو شوێنن لەدوای كیمیابارانەكەی رژێمی پێشوو تا ئێستا بەخانەوادەكانیان شادنەبوونەتەوە.