بەیاننامە و هەڵوێست

ئەمڕۆ یەكگرتوو پرۆژە 12 خاڵیەكەی دەدات بەیەكێتی

ئەمڕۆ یەكگرتوو پرۆژە 12 خاڵیەكەی دەدات بەیەكێتی


ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە بڕیارە یەكگرتوو پرۆژە 12 خاڵیەكەی بداتە ئەو حزبە.

 

عوسمان كاروانی، بەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسلێمانی، ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆببنەوە.

 

عوسمان كاروانی وتیشی: سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ لای حزبەكان لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنە و ئەمڕۆ یەكگرتوو پرۆژە 12 خاڵیەكە دەدات بەیەكێتی.

 

هەروەها وتیشی: كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی.