فڕاکسیۆنە پەرلەمانیەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو بەدواداچوون بۆ داواكاریەكانی زیندانیان دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو بەدواداچوون بۆ داواكاریەكانی زیندانیان دەكات


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: داواكاری زیندانیانی چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕەوایە و بەدواداچونی جدییان بۆ دەكەین.

 

م.ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: نزیكەی مانگێكە پێنج زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و باری تەندروستیان ناجێگیرە، وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بەدواداچوون بۆ داواكاریەكانیان دەكەین.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: داواكاری ئەو زیندانیانە ڕەوایە و پێویستە هەرچی زووە بەدەم داواكەیانەوە بچن و ئێمە لە بەدواداچوونی بەردەوامداین و هەفتەی داهاتوو دەچینە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری بۆ بەدەمەوەچونی داواكاری زیندانیان .