فڕاکسیۆنە پەرلەمانیەکان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: بۆكۆبونەوەی پەرلەمان هەر (دە) پەرلەمانتارەكەمان ئامادەیە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: بۆكۆبونەوەی پەرلەمان هەر (دە) پەرلەمانتارەكەمان ئامادەیە

بۆ كاراكردنەوەو كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دوای زیاتر لە سالێك پەككەوتنی 40 واژۆ كۆكراوەتەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش دەڵێت واژۆمان كردوە بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان و هەر دەپەرلەمانتارەكەمان ئامادەیە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:" ئێمە هەمیشە لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بوین و پێمان وایە بێ‌ پەرلەمانی كێشە سیاسی و ئابوریەكانی كوردستانی قوڵتر كردۆتەوە".

سەبارەت بە واژۆی پەرلەمانتاران بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان لە سلێمانی هەڵەدنی وتی:" ئەو لەو یات لای ئێمە كۆبونەوەی پەرلەمانە لە هەولێر ، بەلام خۆ ئەگەر نەكراو رێگری هەبوو ، ئەوا ئێمە ئامادە دەبین و دوو یاداشتمان لەو پێناوە واژۆكردوە بۆ بەستنی كۆبونەوەی پەرلەمان و هەر دە پەرلەمانتارەكەمان واژۆی كردوە".

 

 

 


س ب