فڕاکسیۆنە پەرلەمانیەکان

سلێمانی... فراكسیۆن و دەستەی تەندروستكارانی یەكگرتوو، پشتیوانی خۆیان بۆ كەرتی تەندروستی دوپات كردەوە

سلێمانی... فراكسیۆن و دەستەی تەندروستكارانی یەكگرتوو، پشتیوانی خۆیان بۆ كەرتی تەندروستی دوپات كردەوە

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستان و دەستەی تەندروستكارانی یەكگرتوو سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كرد پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بەڕێوبەرایەتیە دووپات كردەوە.

 

دوێنێ سێ شەممە مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و دەستەی تەندروستكارانی یەكگرتووی ئیسلامی، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كردو لە دیوانی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ دكتۆر میران بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی كۆبونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دووپات كردەوە لەسەر هەوڵەكانیان بۆ بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتیان لەناو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیدا.

 

لەلایەن د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و عبدلله ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی یەوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كراو خەمخۆری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستەی تەندروستكارانی یەكگرتوو بەرز نرخاند.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

س ب