فڕاکسیۆنە پەرلەمانیەکان

فڕاكسیۆنی یەكگرتوو " نەھێڵێن بەرزترین دەسەڵاتی سیاسی وتەشریعی بێ ھەیبەت وبێ ئەرزش وبێ متمانە بكرێت "

 

 بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا ده‌كات نەھێڵێن بەرزترین دەسەڵاتی سیاسی وتەشریعی لە ھەرێمەكەمان دابێ ھەیبەت وبێ ئەرزش وبێ متمانە بكرێت لای ھاونیشتیمان .

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان

بەناوی خوای بەخشندەومیھرەبان
لەساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی كوردستاندا رێزونەوازش دووپات دەكەینەوە بۆ شەھیدانی رێی رزگاری خوازی گەلەكەمان و بە پێویستی دەزانین كەجەخت لەسەر پاراستنی بەرھەمی رووباری خوێنی شەھیدان وقوربانی و فیداكاری دەیان ساڵەی گەلەكەمان بكەینەوە وبەھەموومان پشتیوانی لەپەرلەمانی كوردستان و پەیرەوكردنی دەسەڵاتەكانی بكەین و نەھێڵێن بەرزترین دەسەڵاتی سیاسی وتەشریعی لە ھەرێمەكەمان دابێ ھەیبەت وبێ ئەرزش وبێ متمانە بكرێت لای ھاونیشتیمان ، بەڵكو دەبێت گێڕانەوەی متمانەی ھاونیشتیمانیان بە ھەڵبژاردن وخەباتی پەرلەمانی بەسەرمەشق وسەرچاوەی گشت چاكسازیەكان بزانین وقەڵەمڕەوی تەشریعی وسیاسی پەرلەمان باڵادەست و رێزلێگیراوبێت لای ھەمووان و پاراستنی دەسەڵاتی پەرلەمانی ئەرك وخەمی گشت ھێزە سیاسی و دادوەری و حكومی وسەربازی وئەمنیەكان بێت…

سەركەوتووبێت ئیرادەی گەل بەرەو چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی ودادپەروەری.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لەپەرلەمانی كوردستان
١٩/٥/٢٠١٩