هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

یەكگرتوو جەخت لەسەر بەحیزبی نەكردنی دامودەزگا حكومیەكان دەكاتەوە

یەكگرتوو جەخت لەسەر بەحیزبی نەكردنی دامودەزگا حكومیەكان دەكاتەوە

 

شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازیانكرد لە شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بوونی ئۆپۆزسیۆن دیاردەیەكی ئەرێنیە لە قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستاندا.

 

لە دیدارەكەدا شاندی یەكگرتوو جەختیكردەوە لەسەر پێویستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی دەڤەری سلێمانی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیان و بەحیزبی نەكردنی دامودەزگاو فەرمانگە حكومیەكان.

 

لەهەمانكاتدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بوونی ئۆپۆزسیۆن دیاردەیەكی ئەرێنیە لە قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستاندا، هەروەك یەكڕیزی هەڵوێستی لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان بەگرنگ زانرا لە سەر ئاستی عێراق سەبارەت بەپرسە چارەنووسسازەكان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد.

 

لەلایەكی دیكەشەوە جەختكرایەوە لەسەر برەودانی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولایەنی سیاسی بەئامانجی خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵك.